ســۆفیی گــۆشه‌ی خانه‌قا بـووم ئێستا پیری مه‌یکه‌ده‌م زاهیدی خه‌ڵوه‌ت‌نشین بووم ئێستا مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م ســـه‌روی ئـازادیـش لـه‌بـار و دڵـکـه‌ش و بـه‌رزه بـه‌ڵام گیانه‌که‌م من شێت و شه‌یدای لار و له‌نجه‌ی ئه‌م قه‌ده‌م جیلوه‌یی جوانی له هه‌رچی دا هه‌بێ خۆشم ده‌وێ ڕۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و ڕۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م هه‌ر یه‌که‌ی بۆ خۆی ده‌جووڵێنێته‌وه هه‌ستی ده‌روون زه‌رده‌پـه‌ڕ، کـاروانـکـوژه، تـاریـک و ڕوونـی سـوبحـده‌م ئـاسـمـانـی سـاف و ده‌ریـای مـه‌نـد و تـارمایی چیا سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌رد و هه‌ناری گوڵبه‌ده‌م
Posted on: Tue, 30 Jul 2013 22:42:19 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015