فیلمی دۆكیۆمێنتاری له‌هونه‌ری كوردیدا توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن خوێندكار زانا عه‌لی كه‌مال وه‌كو به‌شێك له‌پێداویستیه‌كانی بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌راگه‌یاندن به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا حه‌كیم عه‌لی ره‌حیم له‌ساڵی 2010 به‌هاوكاری ماموستای خوشه‌ویست و هاوریم (دلشاد مسته فا) قۆناغی 1940 كه به قۆناغی دوای جه‌نگ ناوده‌برێت و چه‌مكه‌كانی پروپاگه‌نده‌و نیشتمانی بوون وه‌ك بنه‌مای كاركردن سه‌ریان هه‌ڵدا . قۆناغی 1950 كه ده‌كرێت به قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی فلمه‌كانی هۆلیود ناوببرێت . جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ردوو زلهێزی ئه‌و رۆژگاره‌ی دنیا كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر پیشه‌سازی فلمیش دانا . هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به‌قۆناغی زێرینی فلمی ئاسیایی ناوده‌برێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا فلمه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی ژاپۆن وكۆریا و به‌رهه‌مه‌كانی هیندستان به توندی هاتنه پێشێ ، له‌ده‌یه‌ی په‌نجاكاندا پیشه‌سازی سینه‌ما له‌هیندستان گه‌شه‌ی كرد‌و و زیاد له 200 فلم به‌رهه‌مهێنرا. قۆناغی 1960 كه به‌قۆناغی نه‌مانی ره‌واجی كاری ستۆدیۆكان ناوده‌برێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆلیود و له‌زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا فلمه‌كان له لۆكه‌یشنی جیادا وێنه‌ده‌گیران . هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هۆشیاری فلمسازی گه‌شه‌ی زیاتری كردوو ته‌وژمی نوێی سینه‌مای فه‌ره‌نسا به‌به‌رهه‌مه‌كانی فرانسوا تریفۆو جان لوی گۆدار ده‌ستی پێكرد . جگه له‌وه بینه‌ری سینه‌ما سه‌رنجی به‌ره‌و فلمه ئیتالییه‌كان به‌رهه‌مه‌كانی فدریكۆ فیللینی و فلمه‌كانی ده‌رهێنه‌ری سویدی ئینگمار برگمان چوو . هه‌ر له هه‌مان قۆناغدا ته‌وژمی سینه‌مای ئازاد له به‌ریتانیا سه‌ری هه‌ڵداو ده‌روازه‌یه‌كی تری به‌ره‌و دنیای فلمسازی كرده‌وه . قۆناغی 1970 كه به قۆناغی هۆلیودی نوێ یان قۆناغی پاش كلاسیك ده‌ناسرێت . له‌م قۆناغه‌دا ده‌رهێنه‌رانی ستایلی نوێی كاركردن نموونه‌ی ( مارتن سكۆرسیزی ، فرنسیس فۆرد كۆپۆلا،رۆمان پۆلانسكی ، جۆرج لۆكاس و ستیڤن سپلبێرگ ، ده‌ركه‌وتن به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مان دیدگای تایبه‌تی ده‌رهێنه‌ره‌كانی تێدا پیشان ده‌دراو هه‌وڵێكی جیاواز بوو بۆ ره‌خنه‌گرتن له دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كان . قۆناغی 1980 واته قۆناغی داهێنانی ڤیدیۆ و فلمه زنجیره‌ییه‌كان . له‌م قۆناغه‌دا لێشاوی بینه‌رانی سینه‌ما له هۆڵه‌كانه‌وه بۆ نێو ماڵه‌كان گوێزرایه‌وه چونكه فلمه‌كان له‌سه‌ر ڤیدیۆ تێپ و له‌وچووه‌كان كه‌وتنه به‌رده‌ست بینه‌ران . (فلمه زنجیره‌ییه‌كانی سپلبێرگ و لۆكاس ( Star wars) و ( Indiana Jones ) به‌رهه‌م هێنران و بره‌ویان سه‌ندو بینه‌رگه‌لێكی زۆریان له‌خۆیان كۆكرده‌وه) . هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا سینه‌مای به‌ریتانی گه‌شه‌یه‌كی تری به‌بواری فلمسازی دا به‌تایبه‌ت دوای دامه‌زراندنی كۆمپانیای فلمسازی (Gold crest Films) ی (داڤێد بوتنام). هه‌ر لو قۆناغه‌دا فلمسازی ژاپۆنی كه‌وته به‌رهه‌مهێنانی جۆرها ئه‌نیمه‌یشنی سه‌ركه‌وتوو و هه‌نگاوێكی جیاوازی له‌وبواره سه‌خته‌دا نا .. قۆناغی 1990 واته قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی كاریگه‌رییه وێنه‌یی و ده‌نگییه تایبه‌تیه‌كان و سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ. فلمسازی به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوه گه‌شه‌ی كرد و توانی له‌ڕێی به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی (Special effect) وه جۆره ئه‌فراندنێكی تر زیاد بكاته سه‌ر رابردووی به‌رهه‌می سینه‌مایی و به‌رهه‌مه‌كانی (Terminator 2: Judgment day 1991) Jurassic) (1993Parck و ( (Titanic 1997 هاوكات فلمسازانی سه‌ربه‌خۆ وێنه‌ی ( ستیڤن سۆدابێرگ ) و ( كوانتین تارانتینۆ ) و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ركه‌وتن . دواتر ته‌وژمی سینه‌مایی ( دۆگما 1995) هاته‌گۆڕێ كه جارێكی تر فلمسازی به‌ره‌و دوركه‌وتنه‌وه له به‌رهه‌می بودجه به‌رز برد . له‌م قۆناغه‌شدا هۆكارێكی تری به‌رهه‌مهێنان كه به‌كامێرای دیجیتاڵی ناسرا هاته كایه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (DVD) بووه ئه‌لته‌رناتیفی ڤیدیۆ ته‌یپ . قۆناغی 2000 ئه‌و قۆناغه‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا چاوه‌ڕوانی گۆرانكاری گه‌وره‌ی لێ ده‌كرا و تاراده‌یه‌ك ره‌شبینیشی له‌خۆ ئاڵاندبوو . (له‌م سه‌رده‌مه‌دا و گه‌شه‌ی زیاتری ته‌كنه‌لۆجیا كاریگه‌رییه‌كانی خۆی زیاتر به‌سه‌ر ئه‌م بواره‌دا نه‌خشاند . له 2002 دا شێوازی به‌رهه‌مهێنانی (IMAX) كه شێوازێكی نوێی به‌رهه‌مهێنان بوو هاته كایه‌وه‌و فلمسازی شه‌قاوێكی تر به‌ره‌و پێشتر برد) . هاوكات سه‌رهه‌ڵدانی (HDV)وه‌ك داهێنراوی نوێ و په‌یدا بوونی فلمی (3D)ش له و گۆرانكارییانه‌ن كه به‌و دنیایه‌وه كاریگه‌ری خۆیان جێ هێشتووه و چه‌ندین جۆر فلمی مه‌زن له‌و ساڵانه‌دا به‌رهه‌مهێنراون كه به‌ڵگه‌ن بۆ تواناكانی فلمسازی خۆرئاوایی . هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی به سینه‌مای ئازاد ناوده‌برێت واته ئه‌و سینه‌مایه‌ی وابه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و دام و ده‌زگا مه‌زنانه نیه كه وه‌ك لایه‌نی بازرگانی ته‌ماشای ده‌كه‌ن له‌بره‌ودا بووه‌و كۆمه‌ڵێكی زۆر فلم له‌و بواره‌شدا هاتونه‌ته به‌رهه‌م و هه‌ر ئه‌وانیش بوونه‌ته براوه‌ی خه‌ڵاتی فیستڤاڵه سینه‌ماییه‌كان كه بایه‌خی سه‌ره‌كیان له‌سه‌ر لایه‌نه هونه‌ری و ئینسانییه‌كانی به‌رهه‌مه . هه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا دۆكیومێنتری وه‌ك به‌شێكی تری ئه‌كتیڤی بواری فلمسازی جارێكی دی كه‌وته‌وه كار‌و توانی ببێته به‌شێك له خه‌رمانی به‌رهه‌مهێنانی فلم به‌تایبه‌تی پاش بره‌و سه‌ندنی ته‌له‌فزیۆن و بوونی به‌به‌شێك له‌كه‌لتووری شارستانی .
Posted on: Fri, 02 Aug 2013 15:04:14 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015