هاوڕێیانی ئازیز سڵاو گفتۆگۆیه‌كی رادیوی ناوخۆ له گه‌ڵ هاوڕێتان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا هیوادارم كاتتان هه‌بێت له‌و لینكه‌ی خواره‌وه گوێ بیستی بن " توركیا ئاشتی په‌كده‌خات" " توركیا ئاشتی په‌كده‌خات" چه‌كدارێكی كه‌جه‌كه‌و چه‌ند سهربازاێكی توركیا له‌به‌رنامه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی NNAدا (كوردۆ شوانی) چاودێری سیاسی، باسی له‌دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌پرۆسه‌ی ئاشتی له‌باكوری كوردستان كرد‌و وتی:"له‌ئێستادا پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا، به‌هۆی بێخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به‌ره‌و بنبه‌ست ده‌ڕوات، بێگومان له‌كۆتاییشدا یه‌كه‌مینجار ده‌وڵه‌تی توركیا له‌نه‌مانی پرۆسه‌ی ئاشتی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت". به‌بۆچونی (كوردۆ شوانی) ئه‌وه بۆ یهكهمینجارنیه، له‌لایه‌ن كورده‌كانی باكوره‌وه پێشنیازی ئاشتی ده‌كرێت، دواتریش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانی توركیاوه ئه‌و پرۆسه‌یه په‌كده‌خرێت. له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا (كوردۆ شوانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه گه‌شبین نه‌بووه به‌پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا، له‌كۆتایشدا ده‌ركه‌وت توركیا ته‌نها مه‌به‌ستی كاتكوشتن بووه، له‌و پرۆسه‌یه‌شدا تاڕاده‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تی ئامانجه‌كانی به‌دی بهێنێت.
Posted on: Tue, 03 Sep 2013 11:39:14 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015