حكومه‌تی هه‌رێم: ڕێككه‌وتنی كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمو حكومه‌تی عێراق نایاساییه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت: رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق‌و كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك نایاساییه‌و پرس به‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه، پارێزگاری كه‌ركوكیش ستایشی رۆڵی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌كات. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی حكومه‌تی عێراق‌و كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك، ناده‌ستورییه‌و هیچ پرسێك به‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه. له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: ده‌ستوری عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌رێم شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ناوچه دابڕاوهكانهو ده‌بێت له‌هه‌ر پلانێكی په‌ره‌پێدانی كیڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان، ئاگاداربكرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ره‌سمیی له‌ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پریتش پترۆلیۆمو حكومه‌تی عێراق ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، باس له‌وه‌شده‌كات: هه‌رێم هیچ هاوكارییه‌كی كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم ناكات بۆكاركردن له‌كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم. ناڕه‌زایی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه‌و له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌وه‌زیری نه‌وتی عێراق‌و نوێنه‌ری كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك رۆڵی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی به‌گرنگ وهسفكردو پشتگیریی خۆشی بۆ پرۆژه‌كه‌یان دوپاتكرده‌وه. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت: رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق‌و كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك نایاساییه‌و پرس به‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه، پارێزگاری كه‌ركوكیش ستایشی رۆڵی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌كات. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی حكومه‌تی عێراق‌و كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك، ناده‌ستورییه‌و هیچ پرسێك به‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه. له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: ده‌ستوری عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌رێم شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ناوچه دابڕاوهكانهو ده‌بێت له‌هه‌ر پلانێكی په‌ره‌پێدانی كیڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان، ئاگاداربكرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ره‌سمیی له‌ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پریتش پترۆلیۆمو حكومه‌تی عێراق ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، باس له‌وه‌شده‌كات: هه‌رێم هیچ هاوكارییه‌كی كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم ناكات بۆكاركردن له‌كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم. ناڕه‌زایی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه‌و له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌وه‌زیری نه‌وتی عێراق‌و نوێنه‌ری كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك رۆڵی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی به‌گرنگ وهسفكردو پشتگیریی خۆشی بۆ پرۆژه‌كه‌یان دوپاتكرده‌وه. knnc.net/detail-10920-1-True#.UlabVfmnra0
Posted on: Sat, 09 Nov 2013 12:25:41 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015