**دوای نەوت شوێنەوار دەبێتە سەروەتی - TopicsExpress



          

**دوای نەوت شوێنەوار دەبێتە سەروەتی نیشتیمانی بۆ کوردستان** بەشی یەکەم لەوڕاپۆرتەی لەگۆڤاری لڤین بڵاومان کردەوە. (هەرێمی کوردستان دوو هێندەی وڵاتی سوریا و ١٠ هێندەی باشوری عێراق ناوچەی شوێنەواری تێدایە بەشێوەیەکی باوەڕ پێنەکراو و سەرسوڕ هێنەر)ئەمەلێدوانی د.جایسۆن ئاورە لەزانکۆی هارڤاردی ئەمریکا بۆ تەلەفزیۆنی ڕەسمی وڵاتەکەی VOA .لێدوانی د.جایسۆن لەمیانەی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی ڕەسمی وڵاتەکەیدایە لەسەر کاری کنەوپشکنینی تیمێکی زانکۆی هایدن بێرگی ئەڵمانی لە دەوروبەری گردی بەکراوا کەبۆماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی کارکردنن تێیدا،گردی بەکراوا یەکێکە لەشوێنەوارە گرنگەکانی دەشتی شارەزور ،بەدوری ٥ کیلۆمەتر لە باکوری شاری هەڵەبجەوە هەڵکەوتوە ،ئەم گردە بۆ جاری یەکەم لەلایەن تیمێکی شوێنەواری عێراقیەوە لەساڵی ١٩٦٠ کنەو پشکنینی بۆکراوە وجگەلەژمارەیەک پارچەی شوێنەواری گرنگ چەن دەقێکی نوسینی مێخیشی تێدا دۆزراوەتەوە. لەئێستادا تیمە ئەڵمانیەکە بەپێی گرێبەستێک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی ئەنجامیان داوە لەساڵی ٢٠١٠ وە سەرقاڵی کنەو پشکنینن تێیدا و لە ئێستادا وەرزی سێیەمی کارکردنیان کۆتای پێ هێناوە.ئەگەرچی تیمەکە تاکۆتای کارەکانیان زانیاریەکان بەوردی ڕاناگەیەنن بەڵام یەکێک لەئەندامانی تیمەکەبەکەناڵی VOA ی ئەمریکای ڕاگەیاندوە کە دۆزینەوەکانمان ئاماژەی دەرکەوتنی شارستانیەتیەکی نوێ دەردەخەن کە پێشتر لێی بێ ئاگا بووین کە بۆ هەزارانساڵ بەرلەزاین دەگەڕێتەوە. ئێستا ژمارەی ئەوتیمە بیانیانەی سەرقاڵی دۆزینەوەی شوێنەوارن لە کوردستاندا کەمترنین لەو کۆمپانیا نەوتیانەی سەرقاڵی دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتیەکانن،هەر ئەمەشە وای کردوە کەناڵی FOX NEWS ی ئەمریکی بڵێت لەدوای نەوت شوێنەوار دەبێتە سەروەتی نیشتیمانی دوەم بۆ هەرێمی کوردستان . بەهۆی ئەم بایەخەوەیە لەساڵانی ڕابردوودا زانکۆکانی دونیا بۆتوێژینەوەو دۆزینەوەی نوێی شوێنەواری بەلێشاو ڕویان لەهەرێمی کوردستان کردوە ،بەشێوەیەک لەیەک کاتدا دەیان تیم بەناوچەکانی کوردستاندا بڵاو بونەتەوەو سەرقاڵی کارکردنن ئەم تیمانە لەوڵاتانی(فەڕەنسا،کەنەدا، ئەڵمانیا ،ئیتالیا ،بەریتانیا ،ئەمریکا،یۆنان،هۆڵەندا....)هاتونەتە هەرێمی کوردستان،بەڵام بەهۆی ئەوەی تائێساتا یاسایەکی تایبەت بە شوێنەوار و چۆنیەتی گرێبەست کردن لەگەڵ تیمە بیانیەکان لەپەرلەمانی کوردستان دەرنەچوە ،دەزگا پەیوەندی دارەکان پشت بەیاسای کۆنی عێراقی دەبەستن کەتایبەتە بەم بوارە،ئەمەش جۆرێک لە ناڕۆشنی لەوگرێبەستانەدا دروست کردوەو مەترسی دەخاتە سەر پاراستنی ئەو پارچەشوێنەواریانەی کە دەدۆزرێنەوە و مێژووی کورد ڕوبەڕوی مەترسی جدی دەکاتەوە چونکە بەپێی پێویست ئەنجامەکان ڕاناگەیەنرێن و توێژینەوەکان لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیەکاندا بڵاو ناکرێنەوەو بایەخیان پێ نادرێت تەنانەت کەمترین زانیاری لەوبارەیەوەلە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوریشدا بەدی دەکرێت . لە ئێستادا قۆناغی کار کردن لەشوێنەوارەکانی کوردستاندا بە دووشێوە بەڕێوە دەچێت ، لەلایەکەوە چەندین گرێبەست کراوە بۆ ڕوپێوکردن و دەست نیشانکردنی ناوچەشوێنەواریەکان و لەلایەکی دیکەوە کنەو پشکنین لەو شوێنەوارانەدا بەردەوامە. بەهۆی ڕوپێوی بیعسەی فەڕەنسی لەناوچەی تاسڵوجە و تیمێکی ئەڵمانی بەسەرکردایەتی(د.سیمۆنەمۆڵ) لەناوچەی شارەزور، تەنها لەناوچەی تاسڵوجە لەڕوبەری ٥٠ کیلۆمەتر درێژی و ٤ کیلۆمەتر پانی نزیکەی ٣١ ناوچەی شوێنەواری دەستنیشان کراون ،و لەناوچەی شارەزوریش بەسەدان ناوچەی تر دەست نیشان کراوە کە بۆ شوێنەوارناسان بوەتەمایەی سەرسوڕمان. ئەم تیمانە جگەلەو ناوچانەی بەشێوازی گردی شوێنەواری دەبینرێن لە کوردستاندا بۆ دەرخستنی ئەو شوێنەوارانەی دەکەونە چینەکانی ژێر زەوی سود لە نەخشەی مانگەدەستکردەکانی دەزگای( ئیستیخباراتی ئەمریکی CIA )وەردەگرن کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پیشاندانی چینەکانی ژێرزەوی و دەرخستنی ناوچەی شوێنەواری لەڕێگەی وێنەی جیۆ فیزیایەوە کە ژمارەیەک لەو نەخشانە لای ئێمە پارێزراوە. پەیجی:شوينه واره كانى كوردوستا
Posted on: Wed, 20 Nov 2013 16:52:01 +0000

Trending Topics



px;"> 31 August Serve each other through love. (Galatians 5:13
13 Days To Save America... While we are zealously performing the
Was going though my pictures and found a some of my favorites. The

Recently Viewed Topics




© 2015