دڵنیا بن پێش شه‌یر كردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ فازڵ قه‌ره‌داغی بیكه‌ن به خاتری خوا له‌خۆتانه‌وه بابه‌ت‌و وێنه شه‌یر مه‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ بوو یان دوێنی برایه‌ك ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه هه‌واڵێك له‌سه‌ر كابرایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی تۆم دانیال كه ڕیشی هێشتۆته‌وه‌و چۆته ناو قاعیده له عیراق..ووووووو چیرۆكێكی دوورودرێژ له‌باره‌یه‌وه و دوای گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا‌و رێشی تاشیوه... وێنه‌كه‌شی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ریشه‌وه و كه ڕیشی تاشیوه... ئه‌و برایه له ئاگادارییه‌كه‌ی نووسیویه‌تی كه ئه‌وه درۆیه و ئه‌و كابرایه بڕیاری دابوو كه ئوسامه بن لادن نه‌كوژرێت ریشی نه‌تاشێت‌و ئاوا مایه‌وه تا ئاواته‌كه‌ی به‌جێ هات‌و ریشی تاشی... ئه‌مه ئه‌مڕۆ یان دوێنێ كه‌چی هه‌ر دوێنێ یان ئه‌مڕِۆ دیسان ئه‌و چیرۆكه بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌واڵه راسته‌كه تازه نییه‌و ماوه‌یه‌كه بیستوومه به‌ڵام وێنه‌كانم بیر نه‌مابوو و كه گه‌ڕامه‌وه بۆی بینیم هی ساڵی 2011 یه!! و کابرا ناوی (گاری وێدڵ) ــه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه وێنه‌و هه‌واڵی درۆ شه‌یر بكرێن‌و بڵاوبكرێنه‌وه.. تكایه با پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك دڵنیا بین. ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی هه‌واڵه راسته‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه: couriermail.au/news/teacher-marks-osamas-death-by-shaving-off-ten-years-worth-of-beard/story-e6frep26-1226049014890
Posted on: Tue, 18 Jun 2013 18:40:44 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015