سورەتى (( الا‌نعام )) بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان ( 119 ) به‌ڵگه‌تان چیه که (له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه) ناخۆن که ناوی خوا براوه له سه‌ریان (له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له سه‌رتان خوا بۆی جیا کردونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ناچار بکرێن بۆی، به‌ڕاستی زۆربه‌یان خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن به‌هۆی ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه نه‌ک به‌هۆی زانسته‌وه (هه‌ر له‌خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاک ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که ده‌ست درێژکارن و خۆشیان و خه‌ڵکیش له سنوور ده‌ترازێنن. ( 120 ) (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) واز بهێنن له هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکراو نادیار (له‌و گوناهانه به دووربن که به‌دڵ و ده‌روون ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که به‌ده‌م و ده‌ست و ئه‌ندامه‌کان ده‌کرێت) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌دا سزا‌و تۆڵه‌ی گوناهو تاوانه‌کانیان یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت. ( 121 ) له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن. ( 122 ) ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مردوو بوو (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیه‌وه)، ئینجا (به‌هۆی ئیمانه‌وه) زیندوومان کرده‌وه و نوورو ڕوناکیه‌کمان بۆ ساز کرد له ژیانیدا (که قورئانه) له‌ناو خه‌ڵکیدا پێی ده‌ڕوات و هه‌ڵس و که‌وتی پێده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک و ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک، ئایا ئه‌و که‌سه) وه‌کو ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکیه‌کاندا گیری خواردوه و لێی ده‌رناچێت، هه‌روه‌ها ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌بینرێت ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه. ( 123 ) ئا به‌و شێوه‌یه، له‌ناو هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست کردوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن تیایدا، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن) که: هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش ناکه‌ن به‌زیانی خۆیان ته‌واو نه‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن، پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێناکه‌ن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که به‌ره‌و لێواری مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و له سزای په‌روه‌ردگار ده‌رباز نابن). ( 124 ) (بێ باوه‌ڕان) کاتێک ئایه‌تێکی قورئانیان بۆ بێت ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه به ئێمه نه‌به‌خشرێت، خوا زانایه به‌و شوێن و دڵ و ده‌روونه‌ی که شایسته‌یه په‌یامی خۆی تێدا دابنێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ئه‌وانه‌ی که تاوانیان کردووه له‌لایه‌ن خواوه سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی ئه‌و پیلان و ته‌ڵه‌که‌یه‌دا که ده‌یانگێڕا. ( 119 ) And why should you not eat of that upon which the name of Allah has been mentioned while He has explained in detail to you what He has forbidden you, excepting that to which you are compelled. And indeed do many lead [others] astray through their [own] inclinations without knowledge. Indeed, your Lord - He is most knowing of the transgressors. ( 120 ) And leave what is apparent of sin and what is concealed thereof. Indeed, those who earn [blame for] sin will be recompensed for that which they used to commit. ( 121 ) And do not eat of that upon which the name of Allah has not been mentioned, for indeed, it is grave disobedience. And indeed do the devils inspire their allies [among men] to dispute with you. And if you were to obey them, indeed, you would be associators [of others with Him]. ( 122 ) And is one who was dead and We gave him life and made for him light by which to walk among the people like one who is in darkness, never to emerge therefrom? Thus it has been made pleasing to the disbelievers that which they were doing. ( 123 ) And thus We have placed within every city the greatest of its criminals to conspire therein. But they conspire not except against themselves, and they perceive [it] not. ( 124 ) And when a sign comes to them, they say, "Never will we believe until we are given like that which was given to the messengers of Allah." Allah is most knowing of where He places His message. There will afflict those who committed crimes debasement before Allah and severe punishment for what they used to conspire.
Posted on: Tue, 27 Aug 2013 14:00:56 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015