ڕێگایەکی سروشتی بۆ کۆنتڕۆڵی ڕێژەی - TopicsExpress



          

ڕێگایەکی سروشتی بۆ کۆنتڕۆڵی ڕێژەی هۆرمۆن وەک ئاشکرایە زۆربەی زۆرمان دووچاری زیادبوون و کەمبوونی هۆرمۆنی جەستەمان دەبینەوە، ئەمەش بەهۆی چەند هۆکارێکەوە وەک هۆکاری دەروونی و وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشیەکانی دیكه‌ و دووگیانی لە ئافرەتان و خواردنی چەند خواردنێك. ئەم گۆڕانەش زیانێكی زۆری هەیە لەسەر کەسەکان کە زۆرجار دەبێتەهۆی نەزۆکی و توورە بونی بەردەوامی کەسەکەو و زۆرجاریش زیادبوونی کێش بەتایبەتی لە ئافرەتاندا. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه‌ش، چەند ڕێگایەکت پشان دەدەین دەتوانیت پەیرەوی بکەیت: ١.دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی و بێزاری و زوو چارەسەرکردنی کێشەکان. ٢.دوور بکەوەرەوە لە خواردنە زیانبه‌خشه‌كان کە بە ژەهرە سپیەکان ناودەبرێن وەک خوێ و شەکر و ئارد. ٣. دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ئەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە بەتایبەتی قاوە. ٤.زەیتی گوێزی هیندی بەکاربهێنە و دوور بکەوەرەوە لە زەیتەکانی ترچونکە ئەم زەیتە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ڕێکخستنی هۆرمۆنەکانی لەش. ٥.ئەو خواردنانە بخۆ کە ڤیتامین D تێدایە چونکە ئەم ڤیتامینە سوودێکی زۆری هەیە بۆ لەش و دەتوانیت ئەم ڤیتامینە وەک چارەسەر وەربگریت. ٦.بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە جەستەمان ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەم دیارەیە. ٧.دەبێت کاتی خەوەکانت ڕێک بخەیت و ڕۆژانە ٨ کاتژمێر یان زیاتر بخەویت. ٨.وەزرش کردن سوودێكی زۆری هەیەو بەتەواوەتی جەستە هێور دەکاتەوە. ٩.دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی پاکژکەرەوەکان (موعجیزە) چونکە زیانی زۆری هەیە لەسەر هۆرمۆنەکان. ١٠.ئەو خواردنانە بخۆ کە ڕێژەیەکی زۆر مادەی((omega-3 تێدایە. تێبینی: گەر بەم ڕێگایانە نەتتوانی ڕێژەکە ڕێک بخەیت دەبێت سردانی پزیشکی تایبەتی بکەیت. ئامادەکردنی:ڕاز سیروان سەرچاوە:weffness mama,webMD
Posted on: Fri, 18 Oct 2013 14:37:08 +0000

Trending Topics




© 2015