ئەم چیرۆکە واقیعیە ژن و پیاوێکی - TopicsExpress



          

ئەم چیرۆکە واقیعیە ژن و پیاوێکی گەنج پاش ساڵەها زەواجیان منداڵیان نەدەبوو و بۆ ئەوەی کە لە تەنیایی دەر بێن تووتکە سەگێک دەکڕن و وەکوو منداڵی خۆیان گەورەی دەکەن . ئەم سەگە گەورە دەبێ چەندین جار گیانیان لە مەرگ ڕزگار دەکات ، تەنانەت لە دەستی ڕێگرەکان . بەڵام پاش ٧ ساڵ ژن و پیاوەکە دەبنە خاوەنی منداڵێک و ئیتر کەمتر بایەخ بە سەگەکە ئەدەن . تا ئەوەی کە ڕۆژێک ژن و پیاوەکە بۆ کەباب دروست کردن دەچنە حەساری ماڵەکەیان و منداڵەکە لە سەر لانکەکەی بە جێ دێڵن . بەڵام کاتێ دێنەوە نێو ماڵ دەبینن سەگەکە لە نێو ڕاڕەوەکە ڕاوەستاوە و دەمی بە خوێنەوەیە ، پیاوەکە خێرا تووڕە دەبێ و دەست ئەداتە سیلاحەکەی و سەگەکە دەکۆژێ پاشان خێرا دەچنە ژووری منداڵەکە دەبینن سەگەکە مارێکی گەورەی بە قەپاڵ کۆشتووە تا بە منداڵەکەوە نەدات ،، هەر ئەو ساتە پیاوەکە هاوار دەکا کە سەگە وەفادارەکەم کوشت . . .
Posted on: Tue, 20 Aug 2013 18:42:48 +0000

Trending Topics



Recently Viewed Topics




© 2015