.ئەو 10 هۆكارەی ژاپۆنیان پێشخستووە 1 - TopicsExpress



          

.ئەو 10 هۆكارەی ژاپۆنیان پێشخستووە 1 ـ لەپۆلی یەكەمی سەرەتایی تاوەكو پۆلی شەشەمی سەرەتایی وانەی (رێگا بەرەو رەوشت)دەخوێنن. لەم وانەیەدا قوتابیەكان فێری رەوشت و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكی دەكرێن. 2ـ لەپۆلەكانی سەرەتایی تاوەكو سێی ناوەندی كەوتن نییە، چونكە ئامانج پەروەردەكردن و چاندنی چەمكەكان و بونیادنانی كەسایەتیە، نەك فێركردن. 3ـ سەرباری ئەوەی ژاپۆنیەكان دەوڵەمەندترین گەلی جیهانن، بەڵام خزمەتكاریان نییەو دایك و باوك خۆیان بەرپرسن لەماڵ و منداڵیان. 4 ـ رۆژانە بۆ ماوەی 15 ده‌قیقه‌ منداڵانی ژاپۆنی لەگەڵ مامۆستاكانیان بۆ خۆیان قوتابخانەكەیان پاك دەكەنەوە، ئەمەش بوەتە هۆی دەركەوتنی نەوەیەكی ژاپۆنی سادەو پاكوخاوێن. 5 ـ منداڵە ژاپۆنییەكان فڵچەی ددان شوشتن لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ قوتابخانەو دوای هەرخواردنێك ددانەكانیان پاك دەكەنەوە، بەمەش فێردەبن چۆن پارێزگاریی لە تەندروستییان بكەن. 6 ـ بەڕێوەبەرانی قوتابخانە نیو كاژێر پێش قوتابییەكان خواردنەكە دەخۆن بۆ دڵنیابو‌ون لەپاكی خواردنەكە، چونكە ئەوان منداڵەكان بە ئایندەی ژاپۆن دەزانن، لەبەر ئەوە پێویستە پارێزگاریی بكرێن. 7 ـ كرێكاری پاككەرەوە (كلینەر) لە ژاپۆن پێیدەڵێن ئەندازیاری تەندروستی و مووچەی مانگانەی لەنێوان 5 تاوەكو 8 هەزار دۆلاری ئەمریكیە، پێش دەستبەكاربونیشی دەبێ چەند تاقیكردنەوەیەك بكات. 8 ـ بەكارهێنانی مۆبایل لەناو شەمەندەفەرەكان و چیشتخانەكان و شوێنە داخراوەكان قەدەغەیە، كاتێك مۆبایلەكەشت بێدەنگ دەكەی لەبری وشەی (silent) وشەی (رەوشت) دەنو‌وسرێ. 9 ـ ئەگەر چویتە چێشتخانەیەكی كراوە لەژاپۆن دەبینی هەر كەسە بەپێی پێویستی خۆی خواردن هەڵدەگرێ و هیچیش لەناو قاپەكەی بەجێناهێڵێ. 10 ـ رێژەی دواكەوتنی شەمەندەفەر لەژاپۆن تەنها 7 چركەیە چونكە گەلێكن نرخی كات دەزانن و بە خولەك و چركە كاردەكەن.
Posted on: Mon, 16 Sep 2013 22:13:38 +0000

Trending Topics



Recently Viewed Topics




© 2015