بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان ( 158 ) سوێند بێت ئه‌گه‌ر بمرن یان بکوژرێن هه‌ر بۆ لای خوا کۆ ده‌کرێنه‌وه. ( 159 ) که‌وابوو (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه تۆ نه‌رم و هێمن بویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوویتایه، ئه‌وه هه‌موو له ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌کرد، که‌واته چاوپۆشیان لێبکه و لێیان ببوره‌و داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ بکه، له کار‌و پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکه، (دوای مه‌شوره‌ت و پرس و ڕا) ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن. ( 160 ) ئه‌گه‌ر خوا سه‌رکه‌وتنتان پێ ببه‌خشێت ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت سه‌رکه‌وێت به‌سه‌رتاندا، خۆ ئه‌گه‌ر پشتتان به‌ربدات، ئه‌وه کێ هه‌یه دوای ئه‌و کۆمه‌کتان بکات و سه‌رتان بخات، ده با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن. ( 161 ) (هه‌ندێک گومانیان برد که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دا‌به‌شکردنی ده‌سکه‌وتدا نادادیی ده‌کات) بێگومان بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که نادادی و خیانه‌ت بکات، هه‌ر که‌س ناحه‌قی و نادادی بکات له ڕۆژی قیامه‌تدا نادادیه‌که‌ی (یه‌خه‌ی پێ ده‌گرێت و) به‌کۆڵیه‌وه‌یه‌تی، له‌وه‌ودوا پاداشتی هه‌ر که‌سێک به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت. ( 162 ) ئایا ئه‌و که‌سه‌ی (به په‌رستن و چاکه‌کاری) شوێنی ڕه‌زامه‌ندیی خوا که‌وتبێت، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه (که به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه) شایسته‌ی خه‌شم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئه‌و جۆره که‌سانه دۆزه‌خه که سه‌رنجامێکی ناخۆشه. ( 163 ) هه‌ریه‌ک له‌و (دوو ده‌سته‌یه) پله‌و پایه‌ی خۆی هه‌یه لای خوا (له به‌هه‌شتی به‌ریندا یاخود له ناخی دۆزه‌خدا)، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ( 164 ) سوێند بێت بێگومان خوا منه‌تی ناوه‌ته سه‌ر ئیمانداران کاتێک پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ڕه‌وانه کردوون له خۆیان ئایه‌ته‌کانی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روونیان پاک و پوخت ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها فێری قورئان و داناییان ده‌کات، به‌ڕاستی پێشتر له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون. ( 165 ) ئایا کاتێک به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان تووشهات (له جه‌نگی ئوحود)دا بۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه چی بوو؟ بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ (ئه‌ی بۆ له‌یادیان چوو، خۆ له‌جه‌نگی به‌دردا) به‌ڕاستی ئێوه دووئه‌وه‌نده‌تان به‌وان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئه‌و به‌ڵایه له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات (کاتێک نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌رتان کرد‌و ته‌ماعی دنیا له ده‌روونتاندا جووڵا) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، (به‌نده چاکه‌کانیشی کاتێک هه‌ڵه بکه‌ن تووشی به‌ڵایان ده‌کات)... ( 158 ) And whether you die or are killed, unto Allah you will be gathered. ( 159 ) So by mercy from Allah, [O Muhammad], you were lenient with them. And if you had been rude [in speech] and harsh in heart, they would have disbanded from about you. So pardon them and ask forgiveness for them and consult them in the matter. And when you have decided, then rely upon Allah. Indeed, Allah loves those who rely [upon Him]. ( 160 ) If Allah should aid you, no one can overcome you; but if He should forsake you, who is there that can aid you after Him? And upon Allah let the believers rely. ( 161 ) It is not [attributable] to any prophet that he would act unfaithfully [in regard to war booty]. And whoever betrays, [taking unlawfully], will come with what he took on the Day of Resurrection. Then will every soul be [fully] compensated for what it earned, and they will not be wronged. ( 162 ) So is one who pursues the pleasure of Allah like one who brings upon himself the anger of Allah and whose refuge is Hell? And wretched is the destination. ( 163 ) They are [varying] degrees in the sight of Allah, and Allah is Seeing of whatever they do. ( 164 ) Certainly did Allah confer [great] favor upon the believers when He sent among them a Messenger from themselves, reciting to them His verses and purifying them and teaching them the Book and wisdom, although they had been before in manifest error. ( 165 ) Why [is it that] when a [single] disaster struck you [on the day of Uhud], although you had struck [the enemy in the battle of Badr] with one twice as great, you said, "From where is this?" Say, "It is from yourselves." Indeed, Allah is over all things competent.
Posted on: Sun, 28 Jul 2013 15:11:53 +0000