بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان ( 23 ) ئایا نابینی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه کاتێک بانگ ده‌کرێن بۆ لای کتێبی خوا (ته‌ورات) تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا، پاشان ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رپێچیکه‌رن. ( 24 ) بۆیه‌ش (واده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌یانووت: هه‌رگیز ئاگری دۆزه‌خ چه‌ند ڕۆژێکی که‌م نه‌بێت به‌ر له‌شمان ناکه‌وێت و ئه‌وه‌ی له ئاینه‌کانیاندا بۆ خۆیان هه‌ڵبه‌ستبوو، سه‌ری لێ شێواندن و ته‌فره‌ی دان. ( 25 ) ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ له‌و ڕۆژه‌دا کۆیان ده‌که‌ینه‌وه که هیچ گومانێک له هاتنیدا نیه و هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی پێده‌درێت، له‌کاتێکدا ئه‌وان سته‌میان لێناکرێت. ( 26 ) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا. ( 27 ) شه‌و تێکهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌که‌یت، ڕۆژ تێکهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌که‌یت، زیندوو له مردوو ده‌ردێنیت، مردوو له زیندوو ده‌ردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار ده‌به‌خشیت به هه‌ر که‌س بته‌وێت (کاره‌کانت هه‌ر هه‌مووی پڕه له حیکمه‌ت و دانایی، به‌نده‌کانت سه‌رسام و سه‌ر سووڕماوون له که‌ماڵی تۆ). ( 28 ) نابێت ئیمانداران، کافران بکه‌نه پشت و په‌ناو یارو یاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئه‌وه‌ی کاری وا بکات، ئه‌وکاره‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئیمانیی به‌خواوه نه‌مێنێت، مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان به بێگومان له شه‌ڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌ده‌م ڕازییان بکه‌ن، نه‌ک به‌دڵ و کرده‌وه)، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به‌سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (تا کاری ناڕه‌وای وانه‌که‌ن)، سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه. ( 29 ) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌تاندا جێگیره بیشارنه‌وه یاخود ئاشکرای بکه‌ن، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت، هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر پێی ده‌زانێت و خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. ( 23 ) Do you not consider, [O Muhammad], those who were given a portion of the Scripture? They are invited to the Scripture of Allah that it should arbitrate between them; then a party of them turns away, and they are refusing. ( 24 ) That is because they say, "Never will the Fire touch us except for [a few] numbered days," and [because] they were deluded in their religion by what they were inventing. ( 25 ) So how will it be when We assemble them for a Day about which there is no doubt? And each soul will be compensated [in full for] what it earned, and they will not be wronged. ( 26 ) Say, "O Allah, Owner of Sovereignty, You give sovereignty to whom You will and You take sovereignty away from whom You will. You honor whom You will and You humble whom You will. In Your hand is [all] good. Indeed, You are over all things competent. ( 27 ) You cause the night to enter the day, and You cause the day to enter the night; and You bring the living out of the dead, and You bring the dead out of the living. And You give provision to whom You will without account." ( 28 ) Let not believers take disbelievers as allies rather than believers. And whoever [of you] does that has nothing with Allah, except when taking precaution against them in prudence. And Allah warns you of Himself, and to Allah is the [final] destination. ( 29 ) Say, "Whether you conceal what is in your breasts or reveal it, Allah knows it. And He knows that which is in the heavens and that which is on the earth. And Allah is over all things competent.
Posted on: Fri, 19 Jul 2013 18:56:59 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015