تامی ئەزموونکردنی باوکایەتی ژیان - TopicsExpress



          

تامی ئەزموونکردنی باوکایەتی ژیان لە رۆژی دەستپێکردنییەوە تا کۆتایی هاتنی هەمووساتێکی بریتییە لە ئەزموونکرد، جا ئەو ئەزموونە بە ناخۆشییەکانی فێرمان بکات یان بە خۆشییەکانی... سوپاسی خوا دەکەم هەمیشە و بەردەوام بۆئەوەى دەرفەتم پێدەبەخشێت ئەزموونی بەسەرهاتەکانی ژیان بکەم.. یەکێک لەو خۆشیانەى لەم دونیایەدا هەیە و بە درێژای مێژووی مرۆڤایەتی قسەی لەسەرە، بریتییە لە ئەزموونکردنی ئەو ساتەى دەبیتە باوک یان دایک..! لە قورئاندا لە نوتفەوە باسی ئەزموونایەتی دایک دەکات... لە قۆناغی دوای ئەوەشەوە باسی بە باوک بوونی کردووە..کەواتە ئەم پرۆسەیە گەورەیی خۆیی هەیە.. شوکور بۆ خوا ! پەروەدگار لە 26/10/2013 شەرەفی ئەوەی پێبەخشیم ئەزموونی باوکایەتی بکەم و ئەو خۆشییە گەورەیەش تاقی بکەمەوە. ئەوانەى پێش ئەوەى پێیان بڵێن کورێک/ کچێکتان بووە و خۆی بۆ ئەو ساتە ئامادەدەکات، تەنها ئەوانە دەزانن ساتی پێووتنی ئەو هەواڵە چەنێک تامی هەیە! چ خۆشییەکت پێدەبەخشێت..! دووبارە سوپاس بۆ پەروەردگار بۆئەوەی دەرفەتی پێبەخشین تامی لەباوەشکردن و ماد کردنی کورەکەم بکەم... لە خوای گەورە داواکارم هەموو کور و کچەکانمان بەم ساتە خۆشە ئاشنا بکات... سەروەت عبدالله
Posted on: Mon, 28 Oct 2013 18:35:06 +0000

Trending Topics



Recently Viewed Topics




© 2015