سورەت ((الا نفال)) به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه). ( 46 ) گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن له هه‌موو کردار‌و گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کداو یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێت خۆگرو نه‌فس درێژ بن (هه‌م له مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه. ( 47 ) نه‌که‌ن وه‌ک ئه‌و جۆره که‌سانه بن که له وڵات و شوێنی خۆیان ده‌رچوون له‌به‌ر که‌ش و فش کردن و خۆ نواندن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و ده‌یانه‌وێت کۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ڕێباز‌و ئاینی خوا، له‌کاتێکدا که خوای گه‌وره‌ش به‌ئاگایه به سه‌ره‌تاو سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. ( 48 ) کاتێکیش شه‌یتان (به‌وه‌سوه‌سه و خه‌یاڵ) هه‌موو کرده‌وه ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌واکانی بۆ ڕازاندنه‌وه، وتی: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ده‌ره‌قه‌تی ئێوه نایه‌ت و دڵنیابن منیش پشت و په‌نام بۆ ئێوه، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکره یه‌کتریان بینی، ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم له ئێوه! چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێوه نایبینن، (دیاره که شه‌یتان بینیوویه‌تی چۆن فریشته ده‌سته ده‌سته داده‌به‌زن بۆ یارمه‌تی ئیمانداران، بۆیه له ترسا وتی): بێگومان من له خوا ده‌ترسم، خوایش زۆر سه‌خت و به زه‌بره له تۆڵه‌دا. ( 49 ) کاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی له دڵیان‌دا نه‌خۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانه ئاینه‌که‌یان له خۆبایی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژماره که‌مه‌وه چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمووێت) ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه. ( 50 ) ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون! که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ دۆزه‌خ و، پێیان ده‌وتن): ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر... ( 46 ) And obey Allah and His Messenger, and do not dispute and [thus] lose courage and [then] your strength would depart; and be patient. Indeed, Allah is with the patient. ( 47 ) And do not be like those who came forth from their homes insolently and to be seen by people and avert [them] from the way of Allah. And Allah is encompassing of what they do. ( 48 ) And [remember] when Satan made their deeds pleasing to them and said, "No one can overcome you today from among the people, and indeed, I am your protector." But when the two armies sighted each other, he turned on his heels and said, "Indeed, I am disassociated from you. Indeed, I see what you do not see; indeed I fear Allah. And Allah is severe in penalty." ( 49 ) [Remember] when the hypocrites and those in whose hearts was disease said, "Their religion has deluded those [Muslims]." But whoever relies upon Allah - then indeed, Allah is Exalted in Might and Wise. ( 50 ) And if you could but see when the angels take the souls of those who disbelieved... They are striking their faces and their backs and [saying], "Taste the punishment of the Burning Fire. ( 51 ) That is for what your hands have put forth [of evil] and because Allah is not ever unjust to His servants." ( 52 ) [Theirs is] like the custom of the people of Pharaoh and of those before them. They disbelieved in the signs of Allah, so Allah seized them for their sins. Indeed, Allah is Powerful and severe in penalty.
Posted on: Sat, 14 Sep 2013 12:29:08 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015