گــۆرانیەکی فلکلۆری و کۆن. توخودا - TopicsExpress



          

گــۆرانیەکی فلکلۆری و کۆن. توخودا دڵم مه‌شـکـێنه‌، تــــاوێ وه‌ره‌ بــــاوه‌شم به‌ژنێ باریک لێم زیزه‌، ده‌تکێ فرمێسکی گه‌شم له‌ دنیا خۆشـیم نــه‌دی، به‌دبه‌خت و چاره‌ ره‌شم ده‌جا لێیده‌ به‌رهه‌ڵبێنه‌ به‌رهه‌ڵبێنه‌ و به‌رهه‌ڵبێنه، به‌رهه‌ڵبێنه‌ی خام هه‌لاوه‌ هـــــه‌ر ده‌رۆی و ده‌کراوه‌، گه‌لێکیش مـه‌منوونم بوو به‌ دوو ماچ بۆم گرێ داوه‌، ده‌جـا لــێیده‌ به‌رهه‌ڵبێنه‌ ده‌چــمه‌ سه‌ری سوڵــتانی، شه‌ممۆیه‌ نایه‌مه‌وه‌ ده‌ست له‌ کێلان وه‌رده‌گرم، چلدانه‌ی ده‌گرمه‌وه‌ به‌ختی خۆم و چاو جوانێ، به‌ تاقی ده‌که‌مــه‌وه‌ ده‌جا لێیده‌ به‌رهه‌ڵبێنه‌ چــاوت ئــه‌ستـێره‌ی رۆژێ، وه‌ک مانگ گۆیژه‌ی کێشاوه‌ له‌ چاوی پیس به‌ دوور بی، شــــلکه‌ ریــحانه‌ی ســــــاوا له‌ چاوی پیس به‌ دوور بی، شــــلکه‌ ریــحانه‌ی ســــــاوا ده‌جا لـێـیده‌ به‌رهه‌ڵـبـێـنه‌ بــــه‌وه‌ی کـــه‌ بێ مـه‌کـــانه‌، غــــه‌ریبم لـــێـــره‌کانه‌ شێت و شه‌یدای چاو جوانێم، سه‌رتۆپی مــوکوریانه‌ شــێت و شـــه‌یدای لێو ئاڵێم، سـه‌رتۆپی کـوردستانه‌ ده‌جا لـێـیده‌ به‌رهه‌ڵـبـێـنه‌ چـــــه‌ندی لێ پـــارامه‌وه‌، ئــــاوڕی لێ نـــه‌دامـه‌وه‌ ئــه‌و ئاوڕه‌ی لێی دامه‌وه‌، که‌وتم و هه‌ڵـنه‌ستامـه‌وه‌ رێگام دوور بوو یارم دیت، دیتم ماندووم حــــه‌سا‌وه‌ ده‌جا لـێـیده‌ به‌رهه‌ڵـبـێـنه‌ ** ** ** Tuxuda dilim meşkêne, tawê were baweşim Bejnê barîk lêm zîze, detkê firmêskî geşim Le dinya xoşîm nedî, bedbext u çare reşim deca lêyde berhelbêne Berhelbêne u berhelbêne Berhelbêney xam helawe, her deroy u derkrawe Gelêkîş memnûnim bû, be du maç bom grê dawe Deca lêyde berhelbêne Deçime serî sultanî, şemmoye nayemewe Dest le kêlan werdegrim, Çildaney degirmewe Bextî xom u çaw ciwanê, be taqî dekemewe Deca lêyde berhelbêne Çawit estêrey rojê, wek mang goyjey kêşawe Le çawî pîs be dûr bî, şilke rîhaney sawa Le çawî pîs be dûr bî, şilke rîhaney sawa Deca lêyde berhelbêne Bewey ke bê mekane, gherîbim lêrekane Şêt u şeyday çaw ciwanêm, sertopî mukuryane Şêt u şeyday lêw alêm, sertopî kurdistane Deca lêyde berhelbêne Çendî lê paramewe, awirî lê nedamewe Ew awirey lêy damewe, kewtim u helnestamewe Rêgam dûr bû yarim dît, dîtim mandûm hesawe Deca lêyde berhelbêne ** ** ** Kategori Musik Licens Standardlicens för YouTube
Posted on: Thu, 31 Oct 2013 12:13:27 +0000

Trending Topics



Recently Viewed Topics




© 2015