چیرۆکی کچیک من كچێكی ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵم, باری ده‌روونیم زۆر خراپه به‌هۆی هه‌ڵس و كه‌وته هه‌رزه‌كانم چونكه بایه‌خم بۆ هیچ شتێك دانه‌ده‌نا, دان ده‌نێم به تاوانه‌كه‌م كه زیاده ڕه‌ویم كرد تا له‌ده‌ریایی په‌شیمانی خنكام.. مردنی باوكم بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد له سۆز و ده‌روونمدا, تا ناچار بووم په‌نا ببه‌مه به‌ر ئینته‌رنێت, خۆمم پێوه سه‌رقاڵ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆم ده‌رباز...كه‌م له‌و خه‌م و خه‌فه‌ت و بێ ئاگایی یه كه مردنی باوكم دروستی كردبوو.له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه چه‌ند كوڕ‌و كچێكم ناسی, ڕۆژانه جه‌نده‌ها كاتژمێر له‌گه‌ڵیان قسه‌م ده‌كرد, وه زۆری پێ نه‌چوو گه‌نجێكم ناسی,خه‌ڵكی شارێك بوو نزیك بوو له‌شاره‌كه‌ی خۆمه‌وه.گفتوگۆ‌و ڕاوێژ‌مان زۆر ده‌كرد, هه‌رچه‌ند ڕازی نه‌بووم به‌لاَم دوای داواكردنێكی زۆر ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌می لێم وه‌رگرت, پاش ئه‌وه زۆر ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كردم وه زۆر داوای چاوپێكه‌وتنی ده‌كرد له‌گه‌ڵمدا, له پێشدا ڕازی نه‌بووم به‌لاَم بۆم ده‌ركه‌وت سووره له‌سه‌ر بینینم, بۆیه له‌شوێنێَكی گشتی چاومان به‌یه‌كتر كه‌وت, وه‌پاش ئه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كانمان زۆر بوو .وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌نجێكی دیم ناسی.. زمان شیرین و شاره‌زا بوو له‌ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت, هه‌رشتێكم نه‌زانیبایه فێری ده‌كردم.. په‌یوه‌ندی‌یه‌كانمان زۆربوو و پاشان داوای ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی لێ كردم.. پاش هه‌ندێ دوودڵی ژماره‌كه‌م داپێی و پێكه‌وه ڕۆشتینه ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه له‌نێوان هه‌موو كوڕ‌و كچێك ڕووده‌دا ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌بن له‌نێوان ئێمه‌ش ڕووی‌دا .ئه‌مه بوو بوو به‌پیشه‌م بێ ئه‌وه‌ی ئاگام له‌خۆم بێت و بزانم چی به‌خۆم ده‌كه‌م؟! باوه‌ڕبكه‌ن نه‌مده‌زانی..پاشان ئاشنایه‌تیم په‌یداكرد له‌گه‌ل گه‌نجێكی دی, ئه‌مه‌یان جیاوازتر بوو چونكه هه‌ستم به‌خۆشه‌ویستی كرد له‌گه‌ڵی له‌كاتێكدا ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی پێشوو به‌برای خۆمم ده‌زانین, حاڵ و هه‌واڵیانم ده‌بیست.. هاوكاریانم ده‌كرد له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.. به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیم به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ گه‌نجه‌دا تا خوشكه‌كه‌م ئاگادار بوو و پێمی زانی و ئامۆژگاری كردم كه په‌یوه‌ندیم بپچڕێنم له‌گه‌ڵیاندا, منیش په‌یمانم پی دا بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ بێت و به ماڵه‌وه‌مان نه‌ڵێت .له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار گه‌نجێكی زۆر باش هاته خوازبێنیم.. دڵخۆش بووم چونكه ڕێگای ده‌ربازبوونم بۆ كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به په‌یوه‌ندی یه‌كانم بێنم.. ڕازی بووم و نیشان كرام و دوایی داوام له‌سێ هاوڕێكه‌م كرد كه‌وازم لێ بێنن و په‌یوه‌ندیم پچڕاند له‌گه‌ڵیان. دوانیان ڕازی بوون و وازیان هێنا به‌لاَم گه‌نجی یه‌كه‌م پێی خۆش نه‌بوو كه‌وازم لێبێنێت, ده‌ستی كرد به‌چاودێری كردنی ئیمێڵه‌كه‌م, و نامه‌كانی خۆم و ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی تر كه ده‌یاننارد بۆم هه‌مووی چاپ كرد و به‌پۆست ناردی بۆ ماڵه‌وه‌مان, كه چاوم پێیان كه‌وت وه‌خت بوو دڵم بووه‌ستێ و بمرم, به‌په‌له هه‌موویانم سووتاند له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌زۆر خۆشم ده‌وێت و خۆشی ده‌وێم چونكه به‌مه بزانێ وازم لێ دێنێت و هه‌ست به‌تاوان ده‌كه‌م گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی‌یانه‌م لێی بشارمه‌وه.ئێستاش له ترسێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیم, هه‌ركات گوێم له زه‌نگی ته‌له‌فۆن یان مۆبایل بێت یان كاتێك نامه‌یه‌كم بۆ دێت, ناتوانم به‌خێزانه‌كه‌م بڵێم و هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌وان به‌و په‌یوه‌ندی‌یه هه‌رزانه‌م هه‌ستیان كردووه.. زۆر ماندووم ئاوات به‌مه‌رگ ده‌خوازم.. هه‌ست ده‌كه‌م شایسته‌ی كاره‌كه‌م نیم كه مامۆستایه. و جێگای متمانه‌ی خێزانه‌كه‌م نیم.. په‌شیمانم.. په‌شیمانم.. په‌شیمانم..تكاتان لێ ده‌كه‌م چیرۆكه‌كه‌م بلاَوبكه‌نه‌وه تا ببێته په‌ند بۆ هه‌موو ئه‌و كچانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هه‌وڵی ناسینی گه‌نج ده‌ده‌ن و به‌دوای گاڵته‌و خۆشی ده‌گه‌ڕێن تا ده‌كه‌ونه داوی گورگه‌كانه‌وه.
Posted on: Sun, 11 Aug 2013 15:42:50 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015