کورتەیەک لەسەر پڕۆگرامی ئەکسێس - TopicsExpress



          

کورتەیەک لەسەر پڕۆگرامی ئەکسێس (Access) پڕۆگرامی ئەکسێس بەرهەمی کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت)ە یەکێکە لە بەرنامەکانی ناو پڕۆگرامی (Microsoft Office) ئەم بەرنامەیە تایـبەتە بە تۆمارکردنی زانیاری ء دروستکردنی داتابەیس (بنچینەى زانیاریـیەکان) بۆ کاری ژمێریاری ء مامەڵەکردن ء دۆزینەوەی داتای مەبەست بە خێراییء ئاسانی، هەروەها بەستنەوەی بە چەند بەرنامەیەکی تر بۆ ڕاپەڕاندن ء خێرا ئەنجامدانی کارکردن. پێکهاتەکانی پڕۆگرامی ئەکسێس: پڕۆگرامی ئەکسێس چەند بەشێ لەخۆ دەگرێ کە ئەمانەن:- 1/ خشتە (Table):- ئەم بەشە سەرەکیترینء گرنگترین بەشی بنچینەی زانیاریەکانە (Database) چونکە بە نەبوونی خشتە ناتوانین هیچ کارێک لە بەرنامەی Access ئەنجام بدەین بۆیە دەبێت پێش هەموو کارێک خشتە دروست بکەین کە بە چەند ڕێگایەک دروست دەکرێت کە هەر ڕێگایەو تایبەتمەندی خۆی هەیە کە ئەمانەن: • ڕێگای (Design View) • ڕێگای (Datasheet view) • ڕێگای (Table wizard) • ڕێگای (Import table) • ڕێگای (Link table) 2/ کیوری (Query): لەم بەشەدا دەتوانین کاری پاڵاوتن لەگەڵ کاری ژمێریاری بە ڕێگایەکی خێرا ئەنجام بدەین بۆ وەڵامی پرسیار و داواکاریەکانمان بەشێوەیەکی دیاری کراو بۆ خۆش دەکات بۆ چوونە سەر مەبەستء کۆکردنەوەی، وە کیوری چەند جۆرێکی هەیە. • Select Query • Parameter Query • Cross tab Query • Action Query • AQL Query 3/ فۆڕم (Form): لەم بەشەدا دەتوانین زانیاریەکانی ناو خشتە ببینین لەگەڵ تۆمارکردنی زانیاری وە بینینی وێنەی ناو زانیاری یە تۆمار کراوەکان. 4/ ڕیـپۆرت (Report): لە ڕیـپۆرتدا دەتوانین خشتەکانمان لەگەڵ پرسگەکان بکەین بە ڕیپۆرت ء پاشان چاپیان بکەین یان بینێرین بۆ پڕۆگرامی تر. 5/ پەیج (Page): لە لاپەڕەکاندا دەتوانین زانیاریەکان کۆبکەینەوە و بیخەینە ناو ماڵپەڕى تایبەت (Internet). 6/ مایکرۆ (Marco): بریتییە لە کۆمەڵێک فەرمان کە خۆمان کۆیان دەکەینەوە بە دوای یەکدا جێبەجێ ببن لە ژێر یەک ناوی دیاری کراودا بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان بە کاتێکی کەمتر. 7/ مۆدێڵ (Module): بریتییە لە پێناسەی چەند پڕۆسەیەک ء فەرمانێک کە بە زمانی (Visual basic) نوسراوەتەوە لەسەر بەشێک یان کۆنتڕۆڵێک کار دەکات.
Posted on: Sun, 18 Aug 2013 00:21:40 +0000

Trending Topics



Recently Viewed Topics




© 2015