ئەگەر دەمانەوێ خوای بەرز - TopicsExpress



          

ئەگەر دەمانەوێ خوای بەرز سەرۆکێکمان بۆ بنێرێ ستەممان لێ نەکات با خۆمان واز بێنین لە ستەم و تاوان! الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اما بعد : پێشەوا ابو حعفر الطحاوي رحمه الله لە کتێبەکەی (العقیدة الطحاویة) دەفەرموێ: (ولا نرى الخروج على أئمتنا وولاة أمورنا وإن جاروا ولا ندعوا عليهم ولا ننزع يدا من طاعتهم ونرى طاعتهم من طاعة الله عز و جل فريضة ما لم يأمروا بمعصية وندعو لهم بالصلاح والمعافاة) واتە: (وە-ئێمەی ئەهلی سوننەو جەماعەت- وا نابینین-بڕوامان نیە بەوەی- کە دەربچین لە سەر ئیمامەکانمان وە خاوەن ئەمرمان -سەرۆکی وڵاتمان- ئەگەر ستەمیش بکەن وە دوعایان لێ ناکەین وە دەست لە گوێ ڕایەڵیان هەڵناگرین وە وا ئەبینین-بڕوامان وایە- کە گوێ ڕایەڵی وان لە گوێ ڕایەڵی خوایە عز وجل فەرزە مادام فەرمان بە تاوان نەکەن وە دوعایان بۆ دەکەین بە چاک بوون و سەلامەتی). ابن ابی العز الحنفي رحمه الله لە شەرحەکەی لەسەر (العقیدة الطحاویة) لەو بڕگەیە زۆر بەجوانی ئەو باسە ڕوون ئەکاتەوەو بەڵگەکانی ئەهێنێتەوە ئەوجا ئەفەرموێ: (وأما لزوم طاعتهم وإن جاروا، فلأنه يترتب على الخروج من طاعتهم من المفاسد أضعاف ما يحصل من جورهم، بل في الصبر على جورهم تكفير السيئات ومضاعفة الأجور، فإن الله تعالى ما سلطهم علينا إلا لفساد أعمالنا، والجزاء من جنس العمل، فعلينا الاجتهاد في الاستغفار والتوبة وإصلاح العمل. قال تعالى : [وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ] (الشورى : 30). وقال تعالى : [أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ] (آل عمران : 165). وقال تعالى : [مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ] (النساء : 79). وقال تعالى : [وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ] (الانعام : 129). فإذا أراد الرعية أن يتخلصوا من ظلم الأمير الظالم، فليتركوا الظلم.) واتە : (وە ئەوەی کە پێویستە دەست بگرین بە گوێڕایەڵی ئیمامەکان لێی لانەدەین ئەگەر ستەمیش بکەن، لە بەر ئەوەیە کە لەدەرچوون لە گوێڕایەڵیان مەفسەدەی-خراپەی- ئەوەندە لێ دەکەوێتەوە چەند جار زیاتر لە ستەمی ئەوان، بەڵکو لە ئارام گرتن لە سەر ستەمی ئەوان کەفارەتی تاوانەکانمانی تێدایەو پاداشتمان پێی زیاد ئەبێت، بە تەئکید خوای بەرز ئەوانی زاڵ نەکردووە بە سەرمانەوە ئیللا بەهۆی خراپی کردەوەکانمانەوەیە، وە پاداشت لە جنسی-شێوەی- کردەوەیە، جا لەسەرمانە هەوڵ و کۆشش بکەین لە استغفار-داوای لێخۆش بوون لەخوا- وە تەوبە کردن-گەڕانەوەو پەشیمان بوونەوە لە تاوانەکان- وە چاک کردنی کردەوەکان. خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ] (الشورى : 30) واتە: (وە هەر بەڵایەک توشتان ئەبێت و دێتە سەرتان ئەوە بە هۆی ئەوەیە کە بەدەستی خۆتان کردووتانە-لەتاوان- وە خوا لە زۆریش لە تاواناکەنتان خۆش ئەبێت). وە خوای بەرز ئەفەرموێ: [أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ] (آل عمران : 165) واتە: (وە کە بەڵایەک هاتە سەرتان-لە جەنگی ئوحد- کە ئێوەش پێشتر بەرامبەری موشریکەکان ئەوەتان دەست کەوتبوو وەک ئەو بەڵایەتان بەسەر هێنان-لە جەنگی بەدر- دەڵێن بۆ ئەو بەڵایەمان بەسەر هات پێیان بڵێ ئەوە لەلایەن خۆتانەوەیە بەهۆی سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەرەوەیە کە لە شوێنی خۆتان نەمان-تیرهاوێژەکان-). وە خوای بەرز ئەفەرموێ: مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ] (النساء : 79) واتە: (وە هەر خێرێکت دێتە سەر ئەوە لەلایەن خواوەیە بە فەزڵی خوا بۆت هاتووە وە هەر بەڵایەک توشت ئەبێ ئەوە لە نەفسی خۆتەوەیە -بەهۆی تاوانی خۆتە-). وە خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ] (الانعام : 129) واتە: (ئاوها هەندێ لە ستەم کاران ئەکەینە دەسەڵاتدارو زاڵیان ئەکەین بەسەر یەکەوە بە هۆی ئەوەی کە خۆیان کردویانە لە ستەم-بەهۆی ستەمیان ستەم کار زاڵ ئەبێ بەسەریان-). جا ئەگەر خەڵکی ژێردەستی سەرکردەکان بیانەوێ ڕزگاریان بێت لە ستەمی سەرۆکی ستەمکار، با خۆیان واز بێنن لە ستەم کردن). بەڵێ ئەگەر ئەمانەوێ سەرۆکمان باش بێت عەدل بێت لە گەڵمان دەی با واز بێنین لە تاوان و خۆمان عەدل بین ئەو کات خوای بەرز سەرۆکمان بۆ چاک ئەکات، بەڵام کە خۆمان خراپ بین و غەش بکەین و مافی خوای بەرز وە مافی بەندەکانی خوا جێبەجێ نەکەین چۆن چاوەڕێی سەرۆکێکی داد پەروەر بکەین و چاوەڕێ بکەین مافەکانمان نەخوا!؟ شەریک دانان بۆ خوای بەرز گەورەترین تاوانە زۆریش بڵاوە لەناو خەڵک! سەیر بکەن لەهەر شارو شارۆچکەو لادێیەک قەبر پەرستی هەیە مەگەر شوێنێ خوا پاراستبێتی! سەیر بکەن لەناو موسڵمانان هەیە سەرۆکی حیزبی یان سەرۆکی وڵاتی یان مامۆستاو شێخ فلانی ئەوەندە بەلاووە گەورەو خۆشەویستە فەرمان و قسەکانی دەخاتە پێش فەرمان و ووتەی خواو پێغەمبەرەکەی! سەیر بکەن لە بازاڕی موسڵمانان غەش چەندە زۆرە ڕیبا چەندە زۆرە سوێند خواردنی بەدرۆ چەندە زۆرە! سەیر بکەن لە ناو موسڵمانان چەند کەس دەبینی لەگەڵ دایک وباوکی باش بێت!؟ سەیر بکەن چەند کەس هەیە مناڵ پەروەردە بکات لە سەر ڕێبازی ڕاستی ئیسلام!؟ سەیر بکەن چۆن موسڵمانان بە فەرمانی شەیتان تەفرەقە ئەکەن و وازیان هێناوە لە فەرمانی (الرحمن) کە فەرمانی کردووە بە یەک گرتن و کۆبوونەوە لەسەر حەق. سەیر بکەن حاڵی موسڵمانان ببینن لە جیاتی بە شوێنکەوتنی ئیسلام بیانەوێ عەزیز بن شوێنی دیموکراتی ئەکەون هەندێکیشیان شەرم ناکەن دەڵێن خەلافەت بۆ ئەو سەردەمە نابێ دیموکراتی باشترین سیستەمە بۆ ئەو سەردەمە! ئایا عەیب نیە ئەوەی ئەو قسەیە بکات سەرۆکی حیزبێکی بەناو ئیسلامی بێت!؟ سەیری بکەن خوای بەرز بارانی بۆ باراندوین بەهارێکی خۆش بوو ئەمساڵ زۆر لە موسڵمانان لە جیاتی شوکری خوای بەرز بکەن بەهارەکەیان بۆ فەسادو مەشروب خواردنی حەرام بەکار هێنا بەناوی سەیران! سەیری دەورو بەری خۆت بکە چەند نوێژ نەکەر ئەناسی وە چەند کەس دەناسی بەڕۆژوو نابێ ئەی چەند دەناسی زەکات نادات کە خۆیان بە موسڵمان ئەزانن!؟ سەیری حاڵی ئافرەتان بکە بەناو ئیسلامیەکان ئافرەت ئەڕازێننەوە لە تەلەفیزۆن نیشانی خەڵکی ئەدەن ئەی حاڵی خەڵکەکەی تر چۆنە لە بازاڕو شوێنە گشتیەکان و ماڵەکان تێکەڵاوی بە شێوەی ناشەرعی وە حیجاب نەکردن بەشێوەیەکی بێ شەرمانە! سەیری بکە چەند کەس بووەتە شەڕیان لە سەر میرات و برا ستەمی کردووە لە برایەکی تری یان لە خوشکەکانی!؟ سەیر بکە بیدعەو خورافات چۆن بڵاو بۆتەوە تەنانەت حیزبە بەناو ئیسلامیەکان پێشبڕکێ ئەکەن لە بڵاو کردنەوەی! سەیر بکە بزانە چەند جیران لە گەڵ جیرانی باشە چەند برا لەگەڵ برای خیانەت ناکا!؟ ئەوجا باسی نەپاراستنی ئەمانەت و نەبوونی خەڵکی ئەمین بە دەگمەن نەبێت! ئەی وەعد نەپاراستن و خیانەت لە پەیمان!؟ زۆر سەیریشە هەندێک مامۆستای ئاخیر زەمەن هەن فەتوای حەڵاڵ بوونی کۆمەڵێک تاوانیان داوە سەیر بکە مۆسیقاو تەپڵ و گۆرانی لای حیزبە ئیسلامیەکان نەک هەر بەکاری دێنن بەڵکو خەڵکیش گومڕا ئەکەن و حەڵاڵی ئەکەن! وە سەیر بکە تاوانی زیناو فەساد بڵاو بۆتەوە لەناو گەنجەکان لە شارو شارۆچکەکان! ئەو هەموو تاوانەو چەندین تاوانی تر کە لە هەمویان گەورەتر وە لەهەموو ستەمەک گەورەتر شەریک دانان بۆ خوای بەرزە کە بڵاوە لەناو خەڵک هاوار ئەکەن لە غەیری الله سوێند بە غەیری الله ئەخۆن وە بۆ غەیری الله ئاژەڵ سەردەبڕن وە بڕوایان هەیە بەوەی غەیری الله حەڵاڵ و حەرامیان بۆ دیاری بکات! ئەو هەموو ستەم و تاوانەمان تێدا هێشتا دەشمانەوێ سەرۆکمان ستەممان لێ نەکات نا سەهوینە سوننەتی خوای بەرزە ستەم کار زاڵ ئەکا بەسەر ستەم کاران بۆ ئەوەی سزایان بدات خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ] (الانعام : 129) واتە: (ئاوها هەندێ لە ستەم کاران ئەکەینە دەسەڵاتدارو زاڵیان ئەکەین بەسەر یەکەوە بە هۆی ئەوەی کە خۆیان کردویانە لە ستەم-بەهۆی ستەمیان ستەم کار زاڵ ئەبێ بەسەریان-). وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ] (الرعد : 11) واتە : (بە تەئکید خوا حاڵی قەومێک ناگۆڕێ -لە خراپە بۆ باشە یان لە باشە بۆ خراپە- تا خۆیان خۆیان نەگۆڕن وحاڵی خۆیان نەگۆڕن). دەبا تەوبە بکەین و حاڵی خۆمان باش بکەین و دەست بگرین بە ڕێبازی پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم وە واز بێنین لە ستەم وتاوان و تەفرەقە کردن ئەو کاتە سەرکەوتنی خوا ئەبینن بەچاوی خۆتان [وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ . بِنَصْرِ اللَّهِ يَنْصُرُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ]. براتان : باوکى حارث
Posted on: Sun, 07 Jul 2013 21:43:30 +0000

Trending Topics



Recently Viewed Topics




© 2015